بارەگای تەڤگەری ئازادی لە کەلار بۆردوومان دەکرێت

کەمێک لەمەوبەر بەدرۆن  هێرشکراوەتە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی لە کەلار و بە پێی زانیارییە سەرەتاکان کەسێک گیانی لە دەستداوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١ی ئازاری ٢٠٢٤ بارەگای تەڤگەری ئازادی لە  گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی كه‌لار له‌نزیك قوتابخانه‌ی سه‌فین لە لایەن درۆنەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراوە و بە پێی زانیارییەکان ئەو شوێنە بارەگای تەڤگەری ئازادی بووە، بەڵام ماوەیەکی زۆر بووە تەنیا بۆ کۆبوونەوەکان بەکاریان هێناوە و بەفەرمی چۆڵ کراوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی ناسنامەی کوژراوەکەوە وتی"لێکۆڵینەوە دەکەین".

تەڤگەری ئازادای كۆمەڵگەی دیموكرات ماوەی (١٠) ساڵە لە هەرێمی كوردستان دامەزراوەو بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا كردووەو پەرلەمانتارێكیان هەبووە.

تەڤگەری ئازادی كوردستان مۆڵەتی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەیەو هەریەك لە تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆكی گشتی تەڤگەرن.










PM:01:55:01/03/2024