ئەمڕۆ هەینی ١ی ئازاری ٢٠٢٤ شانه‌ی راگه‌یاندن وهۆشیاری پێشمه‌رگه لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و هۆشداری دەدات کە لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی بەهار و رووکردنی گەشتیاران لە ناوچەکانی بناری چیای قەرەچۆغ و ئەو ناوچانەی نزیکن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان رەچاوی چەند خاڵێک بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان کراوە کە رەچاوی چەند خاڵێکی خوارەوە بکەن:
١- به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه كردن قه‌ده‌غه‌یه به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ی كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه.
٢- بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته سه‌یرانكار له سنوری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه وهێزه چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
٣- ده‌بێ هه‌مومان به یه‌كه‌وه پارێزگاری له ژینگه بكه‌ین, بۆیه بڕینی دار و ڕاوكردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
٤- پێویسته هاووڵاتیان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م ئه‌ركی نیشتیمانیهداو، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن.
٥- پاراستنی پاك‌و خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه بۆیه ده‌بێ بیانپارێزین.