"سکاڵای یاسایی لەسەر پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکەی بادینان تۆمارکراوە"

نوێنەرى زیندانیانى بادینان ڕایدەگەیەنێت" دادگاکانی پارتی لە دهۆک و هەولێر بە رێگای دادگای حزبی سکاڵایان لەسەر پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکەی بادینان تۆمارکردووە". 

ئەیهان سەعید نوێنەرى زیندانیانى ناوچەی بادینان، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" چەند ڕۆژێکە دادگاکانی پارتی لە دهۆک و هەولێر بە رێگای دادگای حزبی سکاڵایان لەسەر پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکەی بادینان تۆمارکراوە". 

دەشڵێت" ئومێد بەرۆشکی بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان لە یاسای ژمارە ٦ی ٢٠٠٨، هەروەها مەلا شڤان سەعید، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم بەپێ یاسای سزادانی ئێراقی ماددەی ٢٥٢ لەسەر شایەتحالی ناراست (شهادة الزور)ی، لەسەر بەرگێریکردنین لە شێروان شێروانی، دکتۆر عامر مزوری بەپێی ماددەی ١ی یاسای ژمارەی ٢١ی تێکدانی ئەمنی نشتیمانی ھەمواری ساڵی ٢٠٠٣، پێشتریش دژی هەر پێنج چالاکوانی ئازادکراوی شیلادزێ بە تۆمەتی ناوزڕاندنی ئاسایش لەناو دادگا سکاڵا تۆمارکرابوو لەسەر یاسا سزادان ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩". 

تائێستا لایەنە فەرمییەکانی هەرێم هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 

دەقى ڕاگەیەندراوەکە: 

بۆ ڕای گشتی و لایەنە سیاسیەکان

نوێنەری وڵاتان لە ھەولێر و بەغداد

یۆنامی، رێکخراوە نێوخۆیی و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ

سەرباری نارازایەتیەکی زۆری نێوخۆیی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر پرۆسەی سزادانی زیندانیانی بادینان لە جیاتی بەخۆداچونەوە، پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ئەقڵیەتێکی ئۆلیگارشی بێ حسابکردن بۆ ھیچ بنەمایەکی مافی مرۆڤی، نشتیمانی، یاسایی و دیموکراسی لە تۆڵەی ئەو فشارانەی لەسەرین و ھاتنە پێشی کامپینى سکاڵاکەی دژی لەدادگای فیدڕاڵی واشنتۆن کە تیایدا کەسانی باڵای ئەمریکا بەشدارن و لەنێویشیاندا ستیفن ستدیرت راوێژکاری یاسایی سێ سەرۆککۆماری ئەمریکا بەشدارە، کە یەکێک لە سکاڵا سەرەکیەکەیان تایبەتە بە پرسی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان و گیراوانی بادینان کە دژ بە مەسرور بارزانی بەرزکراوەتەوە، بە فەرمانی خۆی، گەڕێکی تری سکاڵا دژبە ئازادیخوازان و چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە، کە ئەمەش وەک جۆرێک لە تۆڵەکردنەوە ئەنجامی دەدات، بێجگە لە سکاڵای دووەمی هەریەک لە شێروان شێروانی و گوهدار زێباری کە لەزیندان لەسەر ئەوە حوکمدراون، چەند ڕۆژێکە دادگاکانی پارتی لەدهۆک و هەولێر بەرێگای دادگای حزبی سکاڵایان لەسەر پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکەی بادینان تۆمارکراوە ، کەپێشوتر ئازادکراون ، ئەوانیش هەریەک لە:

ئومێد بەرۆشکی بە پێ ماددەی ٢ی خراب بەکارھێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان لە یاسای ژمارە ٦ی ٢٠٠٨.

مەلا شڤان سەعید، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم بەپێ یاسای سزادانی ئێراقی ماددەی ٢٥٢ لەسەر شایتحالی ناراست (شهادة الزور)ی، لەسەر بەرگێریکردنین لە شێروان شێروانی.

دکتۆر عامر مزوری بەپێ ماددەی ١ی یاسای ژمارەی ٢١ ی تێکدانی ئەمنی نشتیمانی ھەمواری ساڵی ٢٠٠٣.

پێشتریش دژی هەرپێنج چالاکوانی ئازادکراوی شیلادزێ بەتۆمەتی ناوزڕاندنی ئاسایش لەناو دادگا ،سکاڵا تۆمارکرابوو لەسەر یاسا سزادان ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩.

سروشتی مەسرور و دەزگا ئەمنییە حزبی و خۆسەپێنەکەی وەهایە، هەرکاتێک هەستیان بەلاوازی و بێ دەسەڵاتی کرد پەلاماری چالاکوانان و ئازادیخوازان دەدەن، وە مەسرور بارزانی دەیەوێت فۆبیای خۆی بەرامبەر دوسیەی زیندانیانی بادینان بەو سکاڵایانە بشارێتەوە، لەگەل دەستپێکردنی دووبارە سزادانی زیندانیان بادینان و ئازادنەکردنی شێروان شێروانی و قارەمان شوکری زیندانیانی دیکە، ئێمەش بە ھاوبەشی لەگەڵ سزادراوەکان و تیمی پارێزەران رێگای دادگای فدڕالی بەغداد و دادگای دیکەی دەرەوە دەگرینە بەر .

هەروەک پێشتریش بۆ ڕای گشتیمان ڕوونکردبویەوە و فشارەکان بۆ سەر چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان ئاشکرا کرد، دووبارە دروستکردنی سیناریۆ و دەستبەسەرکردنیان بەشێکە لەو پرۆسە نایاساییەی کە پارتی جێبەجێی دەکات لەبەر ترسی خەباتی مەدەنی و شکستهێنانیان لە ھەلبژادن لە دەڤەری بادینان، بۆیە ئەرکی ھەموو لایەکە خۆ بە خاوەنی ئەم دۆسیەیە بزانێت و ھەلوێستی جدی وەربگرن چونکە ئەمە پرسێکی گشتییە.

ئەیھان سەعید / نوێنەری زیندانیانی بادینان


PM:07:13:01/03/2024