لە پارێزگای ئیلام نوێنەرانی کورد سەرجەم کورسییەکانیان لە پەرلەمانی ئێران مسۆگەر کرد كه یه‌كه‌میان زیاتر لە ٣٤ هه‌زار ده‌نگی بە دەستهێناوە.
بەپێی ئه‌نجامی به‌رای هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران له پارێزگای ئیلام، فەرەیدون هیممەت له بازنه‌ی یه‌كه‌م ٣٤ هەزار و ٩١٤ دەنگی بەدەستهێناوە.
هەروەها سارا فەلاحەتی له بازنه‌ی دووەم كه پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمان بووە بە ٣٤ هەزار و ٧١٢ دەنگ توانی ئەمجارەش ببێتەوە بە پەرلەمانتاری خولی (١٢)یەمی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
هاوكات له بازنەی دێلوڕان ئەسەدوڵا چراغی ٣١ هەزار و ٥٩٥ دەنگی به‌ده‌ستهێناوە و توانی ببێتە نوێنەری هەر چوار شارەکەی باکووری پارێزگاکە لە پەرلەمانی ئێران.
لە پارێزگای ئیلام ٤٧٧ هەزار و ٤٢٩ کەس مافی دەنگدانیان هەبوو کە (٥٤) کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی (١٢)ی پەرلەمانی ئێران کاندید کردبوو بۆ بەدەستهێنانی سێ کورسییەکەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.