بەیانی ئەمڕۆ لە گەرمیان کچیکی تەمەن ١٤ ساڵ بە دەمانچەی باوکی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە " لە ناحیەی رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ کە قوتابی بووە و لەگەڵ دایکی لە ماڵەوە بووە بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە " کچەکە بە دەمانچەکەی باوکی کە خانەنشینی پێشمەرگەیە، گولـلەی بە خۆیەوە ناوە و گیانی لەدەستداوە."
و ئاماژەی بەوەشداوە کە کچەکە پێش ئەوەی بگەیێندرێتە نەخۆشخانە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی گەرمیان چووەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ زانینی هۆکار و چۆنیێتی رووداوەکە کردووەتەوە، پۆلیس دەڵێت" دەستگیراوە بەسەر دەمانچەکە و مۆبایل و ئایپادی کچەکەدا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە".
بەگوێرەی پۆلیسی گەرمیان، (د. ا. ع.) لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٠ـەیە و دوای گیانلەدەستدانی، تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکیی کەلار کراوە.