کۆمسیۆن ئەو ماوەیەی دیاریکرد قەوارەکانی تیدا تۆمار دەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ٥ ەوە تا ١٤ ئایار هەر حیزب و لایەنێکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بە مەبەستی دروستکردنی هاوپەیمانێتی.


ئەمڕۆ یەک شەممە لە ئاگادارییەکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای بۆ تۆمارکردنی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی.

بەپێی ئەو راگەیاندنە " پێویستە لایەنەکان بۆ تۆمارکردنی حیزب و لیستەکانیان سەردانی بارەگای کاروباری حیزب و رێکخراوەکان بکەن لە بەغداد یاخود ئۆفیسەکانیان لە هەرێمی کوردستان".

ئەمڕۆ یەک شەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا رۆژی ١٠/٦/٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.



PM:06:20:03/03/2024