بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ١٨٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٩٣ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ١٨٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە ،بانکی ناوەندی بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٥٤٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧٧ ملیۆن و ٨٧٨ هەزار و ٥٤٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٨ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.