كامێرای پۆینت تو پۆینت لە چەند شەقامێكی دیكەی سنووری پارێزگای دهۆک دەخرێنەكار

هاتووچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت" لەسەر ڕێگای ڕۆڤیا کامێرای تیژڕەوی دەخرێتەكار". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند" کامێرای پۆینت تو پۆینت لە ناحیەی ڕۆڤیاوە بۆ پردی چەمەی لە ١٠ی ئازارەوە دەکەوێتە کار". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە (٨٠) کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک (١٠٠) کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەموو ڕێگاکانی پارێزگای دهۆک بۆ هەولێر کامێرای چاودێری کەوتوونەتە کار و پێویستە ئۆتۆمبێلی گەورەکان سایدی دەستە ڕاست بگرن. 


PM:07:16:04/03/2024