وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیارێک بۆ ئەو خوێندکارانەی دەرچووە کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، ئەمشەو دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" بە بڕیاری د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەهۆى یادەکانى (ئادار و جەژنی نەورۆز و مانگی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی رەمەزان)، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لە نێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بە مەبەستى درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەى وڵاتن، دەتوانن بگەڕێنەوە هەرێم".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خوێندراکانە دەتوانن لە رۆژانی ١٠ی ئازار تا ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.