هونەرمەندێكی كورد كۆچی دوایی كرد

ئەمشەو دووشەممە جەمیل نەوسود هەورامی هونەرمەندی دیاری خەڵكی هەورامانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد. 

جەمیل نەوسود هەورامی دەیان ساڵە گۆرانی و سیاچەمانە دەچڕێت و خزمەتێکی زۆری بە بواری هونەر و کلتوری هەورامان و کوردستان کردووە کە دەیان بەرهەمی بە کاسێت و ڤیدۆ تۆمارکردووە، بە ئامانجی ئەوەی تا گۆرانییە ڕەسەن و فەرهەنگ و کلتوری هەورامان بپارێزێت. 


PM:11:14:04/03/2024