مه‌سرور بارزانی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە یادی (٣٣) ساڵه‌ی یادی راپه‌ڕینی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" سه‌روه‌ری هه‌موومان به‌نده به بوونی كوردستانه‌وه".
مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، له په‌یامێكدا ڕایگەیاندووە" راپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١، یه‌كێكه له گرنگترین روداوه به‌رهه‌مداره‌كانی مێژوی كوردستان و شانازییه‌كی گه‌وره و سه‌روه‌رییه‌كی مه‌زنی گه‌لی كوردستانه، كه به‌رهه‌می یه‌كڕیزی و یه‌كگرتویی سه‌رجه‌م چین و توێژ و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان و هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان بو، ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی سته‌م و داگیركاری و ژێرده‌سته‌یی بو، به‌رهه‌مه‌كه‌ی دروستبونی قه‌واره‌ی فیدڕاڵیی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعی و ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم بوو".
راشیگه‌یاندووە" ئه‌مڕۆ كه یادی راپه‌ڕین ده‌كه‌ینه‌وه زۆر گرنگه و پێویسته هه‌مو لایه‌ن و پێكهاته و هه‌ر تاكێكی كوردستانی، به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی، داكۆكی له ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن".
ده‌شڵێت" پێویسته قه‌واره‌ی فیدڕاڵی هه‌رێمی كوردستان و به‌ها به‌رزه‌كانی راپه‌ڕین و بنه‌ماكانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و ئاشتیخوازی و مرۆڤ دۆستیی گه‌لی كوردستان، هه‌میشه بپارێزین و گه‌شه‌یان پێ بده‌ین، به دڵنیاییشه‌وه سه‌روه‌ریی هه‌مومان به‌نده به‌بونی كوردستانه‌وه".
مه‌سرور بارزانی داواش دەکات" یادی راپه‌ڕین، هانده‌ری زیاتر بێت بۆئه‌وه‌ی پشتیوانی قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بین، تا بتوانێت به باشترین شێوه، خزمه‌تێكی شایسته‌تر پێشكه‌شی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان بكات و به‌یه‌كه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوتر ببه‌ین".