هەفتەی داهاتوو بەشە خۆراكێكی دیکەی هاوڵاتییان دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو ١١ ماددەی خۆراك دابەشدەكرێن". 

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ سێشەممە دابەشكردنی ئاردی مانگی دووی هاوڵاتییان دابەشدەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی مانگی رەمەزاندا، دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكێكی دیکەی هاوڵاتییان دەكرێت کە لە ١١ ماددە پێکهاتووە و چواریان تایبەتن بە مانگی رەمەزان.

ئەو چوار ماددە خۆراکەی کە بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتییان لە مانگی ڕەمەزاندا زیادکراوە بریتین لە (نیشاسته‌، شه‌عرییه‌، مه‌عكه‌رۆنی و ئاردی سفر)، هەروەها مادده‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانیش پێکدێن له‌ (شه‌كر، زه‌یت، ئاوه‌ته‌ماته‌، برنج، ئارد، پاقله‌مه‌نییه‌كان).


AM:09:26:05/03/2024