بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری بەشێوەی کاش خستەڕوو

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ خستنەڕووی دۆلای بەشێوەی کاش بەرزکردەوە. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢١٣ ملیۆن و ٦٩٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٨ ملیۆن و ٨٧٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ١٨٤ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلار بووە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ١٨٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ١٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:12:05/03/2024