وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێم بڕیارێكى نوێی ده‌ركرد

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەوکەسانەی ناویان لەیەدەگەکاندایە بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ، ناویان بۆ ساڵی داهاتووش هه‌ر دەمێنێت". 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم، بەیانی ئەميڕۆ چوارشەممە لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە" لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان بڕیاردراوه‌، ئەوکەسانەی لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ ناویان لە یەدەگەکانە، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتووش هەمان مافیان دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر سەفەری حەجیان نەکردبێت‌ و سودمەند نەبوبن لە سەفەرکردن بۆ ماڵی خودا.


AM:09:18:06/03/2024