بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ خستنەڕووی دۆلای بەشێوەی کاش کەمکردەوە. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢١٠ ملیۆن و ٩٣٢ هەزار و ٧٠٣ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٩ ملیۆن و ٨٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٠١ ملیۆن و ٨٥٢ هەزار و ٧٠٣ دۆلار بووە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢١٣ ملیۆن و ٦٩٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٢٨ ملیۆن و ٨٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:24:06/03/2024