دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخێکی نوێ تۆمار دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە هەرێم و عێڕاق بەرامبەر دۆلار  کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخێکی نوێی تۆمار کرد.

لە کاتی داخستنی بازاڕدا ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و `٣٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا کە بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢١٠ ملیۆن و ٩٣٢ هەزار و ٧٠٣ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٩ ملیۆن و ٨٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٠١ ملیۆن و ٨٥٢ هەزار و ٧٠٣ دۆلار بووە. 



PM:06:00:06/03/2024