ئەمڕۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکات و فەرمانبەرانیش چاوەڕێی گەیشتنی پارەن لە بەغداوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت، ئەویش دوای گەیشتنی ئەو هاوکارییە داراییەی کە هاوپەیمانان پێشکەشی پێشمەرگەی دەکەن.

دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان لە کاتێدایە کە هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی پارەی مووچەن لە بەغداوە.

دوێنێش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند" لیستی مووچەخۆران بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە".


AM:09:26:07/03/2024