بێلینگهام پەیامێکی ئاگرین بۆ ناوبژیوانانی لالیگا دەنێرێت

جود بێلینگهام یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید دوای ڕووداوی یارییەکەی ڤالێنسیا پەیامێکی ئاگرینی بۆ ناوبژیوانانی خولی ئیسپانی نارد.

 ڕیال مەدرید لە یاریگای مێستایا دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون، دوای ئەوەی ناوبژیوان، جیل مانزانۆ، فیکەی کۆتایی بۆ یارییەکە لێدا، پێش ئەوەی هێرشێکی ریاڵ مەدرید تەواو ببێت، کە بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید کۆتایی هات.


 ئەمەش بووە هۆی توڕەکردنی بێلینگهام دوای فیکەکە و بەهۆی ناڕەزایەتییەکەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی مانزانۆ، یاریزانە ئینگلیزەکە بە کارتی سوور دەرکرا و  دوو یاریش راگیرا.

 بێلینگهام لە لێدوانەکانیدا لە تۆڕی "TNT Sports” دوای یارییەکەی لایپزیگ لە چامپیۆنزلیگ سەبارەت بەو بابەتە وتی: "بەڕاستی نازانم دوای هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویانداوە دەتوانم چی بڵێم”.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من باوەڕم وایە یانەکە دەتوانێت تانە لە بڕیاری  سزاکە بدات، بەڵام ئەمە بڕیاری بەرپرسەکانە، ئەگەر تانە لێنەدرا، ئەوا دەبێت بەرگەی دەرئەنجامەکانی کارەکانم بگرم، دەبێت لە یاریگاوە لەگەڵ تیپەکەدا پشتگیری تیپەکە بکەم لە ناا هاندەرانەوە  لە یارییەکانی داهاتوودا”.

 یاریزانەکەی یانەی ڕیال مەدرید لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڵام زۆرم پێ خۆشە کەمێک عەقڵی ساغ لە ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیاوە هەبێت.

 ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ شتێکی سووکایەتیکردنم بە ناوبژیوان نەگوتووە، شتێکی جیاوازم نەوتووە لەوەی هاوڕێکانم وتوویانە، پێموایە هەندێکجار، لەبەر ئەوەی تازەم، دەیانەوێت نموونەیەکم بۆ کەسانی دیکە بکەنەوە.

 لە کۆتاییدا دەڵێت: لە کۆتاییدا دەبێت بەرپرسیار بم لە کارەکانم، شانازی بەو کارەوە ناکەم کە کردوومە، بەڵام پێموایە سزای سڕکردنی من بۆ دوو یاری گاڵتەجاڕییە، و دەبێت لە یاریگاوە پاڵپشتی تیپەکە بکەم ."


PM:03:06:07/03/2024