سلێمانی.. هاوڵاتییەک کوژرا

ئەمشەو پێج شەممە ٧ ی ئازار لە گەڕەکی راپەرینی سلێمانی هاوڵاتییەک کوژرا.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە گەڕەکی راپەرینی سلێمانی دوو دراوسێ دەبێتەوە شەڕیان".

وتەبێژی پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هاوڵاتییەک لەو شەڕەدا کوژراوە.

بەپێی زانیاریەکانی " سپی "  ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە بە گوولە کوژراوەو کەسێکی تریش بریندار بووە.

هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.


PM:11:11:07/03/2024