لە مەهاباد دوو بەندكراوی كورد لە سێدارەدران

دوو بەندكراوی كورد بە تۆمەتی "كوشتنی بەئەنقەست" لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لە سێدارەدران. 

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" دوێنێ پێنج شەممە، سزای سێدارەی عەباس دادوەر، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد و باوکی منداڵێکی بچوک، هەروەها فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد جێبەجێکرا". 

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە چوار ساڵ پێش ئێستا لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی دوو برا لە ڕێگای تاڤگەی شەڵماشی سەردەشت، دەستگیرکران دواتر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.


AM:08:38:08/03/2024