وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆتایی هات

وردبینی لە لیستی مووچە تەواو بووە و ئەگەر زانیاریەکانی لیستی موچەی هەرێم هەڵە نەبن و تەیف سامی پەسەندی بکات، سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکە بۆ هەرێم دەنێردرێت. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە (سپی) راگەیاند" وردبینی لە لیستی مووچە تەواو بووە و دوای ئەوە ئەمڕۆ هەینی یەکەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی درایی عێراق دەوامی خۆیان دەکەن وسەرجەم رێکارەکانی ناردنی پارە تەواو دەبن".

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند" ئەگەر زانیاریەکانی لیستی موچەی هەرێم هەڵە نەبن و تەیف سامی پەسەندی بکات، سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکە بۆ هەرێم دەنێردرێت".

بە گوێرەی زانیارییەکان تا رۆژی یەکشەممە ٦١٨ ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم و رۆژی یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی دوو بڵاودەکرێتەوە.



PM:03:32:08/03/2024