نەتەوە یەکگرتووەکان: ژینا ئەمینی بەهۆی توندوتیژی جەستەییەوە گیانی لە دەستداوە


نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی ٨ ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە، راپۆرتێکی بڵاوکردەوەو کوشتنی ژینا ئەمینی بۆ توندتیژی جەستەیی کۆماری ئیسلامی ئێران گەڕاندەوە.  

ئەمڕۆ هەینی ٨ مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان بە شێوەیەکی فەرمی هۆکاری گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ خستە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران کە توندتیژی جەستەییەوە گیانی لەدەستداوە‌.

لە راپۆرتی دەرخستنی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە "ژینا ئەمینی بەهۆی ئەشکەنجەو ئازارەوە لەلایەن ئێرانەوە گیانی لەدەستداوەو کوشتنی ئەو کچە کوردەی بە "تاوان دژ بە مافی مرۆڤ" ناوبرد.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو راپۆرتانەی ئێران رەتدەکاتەوەو، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان  گەیشتوون بەو ئەنجامەی كە بەكارهێنانی تووندوتیژی لە كاتی دەستبەسەركردنیدا، بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، هەر بۆیە داوای لێكۆڵینەوەی راست و دروستی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی دەکەن.

لیژنەی دەرخستنی راستییەکان دەشڵێت« ٥٥٠ کەسی ناڕازی لە رووداوی دوای ژینا ئەمینی کوژراون کە مناڵ و ژنی تێدایە».
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە ئێران مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت و تاوانی کوشتن، زیندانیکردن، ئەشکەنجە و دەستدرێژی و فۆڕمە جیاوازەکانی دەستدرێژی سێکسی، ئازار و ئەشکەنجەدان و بێ سەروشوێنکردن لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە ئەنجام دەدرێت.



AM:12:20:09/03/2024