هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری فرۆشتووە

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار و ٦٤ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیار و ٦٤ ملیۆن و ٤٤٧ هەزار و ٨٤١ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانە ٢١٢ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار و ٥٦٨ دۆلار بووە و ئەو بڕەش زیاترە لەوەی هەفتەی ڕابردوو تۆماری کردبوو کە بڕی ١ ملیار و ٥٢ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ٨٦ دۆلاری فرۆشتبوو. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢١٦ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٥٤٤ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی دووشەممە بووە كە ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ١٨٤ دۆلاری فرۆشتبوو. 

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٩٦٣ ملیۆن و ٨٢٧ هەزار و ٨٤١ دۆلار بووە، لە كاتێكدا تەنیا ١٠٠ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 


PM:02:45:09/03/2024