نوێنەری مانگرتوانی عەرەفەی کەرکوک دەستگیرکرا

ئێوارەی ئەمرۆ نوێنەری مانگرتووە کوردەکانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک، شێخ فەرهاد دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەکان شێخ فەرهاد لە بازگەی چیمەن لەسەر داوایەکی یاسایی کۆمپانیای نەوتی باکور دەستگیرکراوە کە ناوی دراوە بە بازگەو بنکەکانی پۆلیس.

لەسەر تەنگپێهەڵچنینی ٤٠ خێزانێکی کورد لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکورەوە کە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو ماڵانەی کوردی تێدان خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوان، ماوەی دوو مانگە ئەو هاوڵاتییە کوردانە بەردەوامن لە مانگرتن و بە ئێستاشەوە چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە نەدۆزراوەتەوە.



PM:07:23:09/03/2024