واژوو لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت

بڕیارە سبەی یەكشەممە وەزیری دارایی عیراق واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بكات.

سەرچاوەیەک لە بەغداوە بە " سپی " راگەیاند" وردبینیكردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە کراوەو، بڕیارە سبەی وەزیری دارایی عیراق واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات."

تا ئێستا نەزانراوە ئەو بڕە پارەیەی بەغدا دەینێرێت چەندە، بەڵام هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە بڕە پارەکە وەک مانگی پێشوو ٦١٨ ملیار دینار دەبێت.

لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بڕیارە لە چەند رۆژێکی کەمدا وەزارەتی دارایی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکات.



AM:12:23:10/03/2024