ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان

ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان دەستنیشانی کردووە.

دوای دوو جار درێژکردنەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، وادەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت.

پێشتر کۆمسیۆن ڕایگەیاندبوو" زیاتر لە ١٠٠هەزار دەنگدەر کارتە بایۆمەترییەکانیان نوێکردووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی داهاتوو، بەڕێوەبچێت."


AM:09:40:10/03/2024