بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بڕێکی زۆری دۆلار بەشێوەی کاش، خستووەتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٩ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار و ٥٨٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٩٢ ملیۆن و ٩٩٦ هەزار و ٥٨٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٦ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٥ ملیۆن و ٤٥٧ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٩٥ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٩ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.