خشتەی مانگی رەمەزانی مولدە ئەهلییەکان راگەیەندرا


وەک هەموو ساڵێک لە مانگی رەمەزاندا خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت وکاتژمێرەکانی کارەبا بە‌هاوڵاتییان زیاتر دەبێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی راگەیاند "لە مانگی رەمەزاندا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدەکان زیاتر دەبێت و لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو ٥ بەیانی هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا کارەبای موەلیدە دەدرێت بە هاوڵاتییان".

سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان ئەوەش خستەڕوو "ئەگەر بڕیاربدرێت کارەبا بکرێتە ٢٤ کاتژمێری ئەوا موەلیدەکان ١٤ کاتژمێر کارەبا دەدەن و کارەبای نیشتمانی ١٠ کاتژمێر دەبێت لە مانگی رەمەزاندا".

پێشبینی دەکرێت سبەی ١١ی ئازار یەکەم رۆژی رەمەزانبێت بۆ سونە مەزهەبەکان، هەرچی شیعە مەزهەبەکانە رۆژی ١٢ ی ئازار یەکەم رۆژ دەبێت.



PM:01:47:10/03/2024