لە هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریکرا

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە و مانگ بیندراوە". 

پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لیژنەى باڵای بینینى مانگ بە بەڵگەى شەرعى ئێوارەی ئەمڕۆ مانگى بینیووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی مانگی شه‌عبانه‌ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانە لە هەرێمی کوردستان. 

هەروەها لای خۆشیەوە دادگای باڵای سعودیه‌ش سبه‌ینێ دووشەممەی وەک یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریکرد و هەریەک لە دیوانی وه‌قفی سوننه‌ش له‌ عێراق و وڵاتی قه‌ته‌ر و عومانیش سبه‌ینێیان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و مانگه‌ راگه‌یاند.


PM:06:43:10/03/2024