كۆمیسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" له ڕۆژی ١٣ی ئه‌م مانگه‌وە دەرگای تۆماركردنی كاندیدان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه ده‌بێت".
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" له ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ئازار تا ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ ده‌رگای پێشكه‌شكردن له به‌رده‌م هاوپه‌یمانێتی و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه ده‌بێت".
بڕیارە ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەپێی بڕیاری نوێی دادگای فیدراڵی عێراق ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ ١٠٠ کورسی کەمکراوەتەوە و کورسی کۆتاکان نەماوە، هەروەها بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە بکات.