رۆژهەڵاتی کوردستان.. ژنێک بەدەستی هاوسەری پێشووی دەکوژرێت

ژنێکی گەنجی خەڵکی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بە گولـلە کوژرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە" ژنێکی لاو بە ناوی زیبا سەیادی تەمەن ٢٧ ساڵ لە ورمێ لەلایەن هاوسەری پێشویەوە بە گولــلە کوژرا".

هەنگاو ئەوەشی خستووتەڕو"  ئەو ژنە تەمەن ٢٧ ساڵە دە ڕۆژ پێشووتر بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لە هاوسەری کە ئامۆزای بووە، جیا بووەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشداوە کە زیبا سەیادی لە فێرگەیەک کە تازە تێیدا نێو نووسی کردبوو، لە شەقامی عەماری ئورمیە، "بە تەقەی گولـلە لە بەرچاوی فێرخوازەکانی ئەو فێرگەیەدا کوژراوە".

هەنگاو دەڵێت" لە ئێستادا تاوانبار بە ناوی جەلال سەیادی کە هاوسەری پێشووی ئەو ژنەیە ، دوای ڕوودانی ئەو تاوانە شوێنەکەی جێ هێشتووە و ئێستا هەڵاتووە".


PM:05:45:11/03/2024