لەکاتی داخستنی بازاڕدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخێکی نوێ تۆمار دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٤١٩ هەزار و ٦٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٩٥ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ١٢٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٧ ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ٩٤٣ دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو. 



PM:05:57:11/03/2024