بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٢٠ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٢٤ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ١٩٦ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلار بووە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢١٣ ملیۆن و ٤١٩ هەزار و ٦٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ١٧ ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ٩٤٣ دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:16:12/03/2024