کەسێک لە لە گەڕەکێکی شاری هەولێر دەسترێژی گولـلە لە هاوسەرەکەی و خاڵی هاوسەرەکەی دەکات و هەردووکیان بریندار دەکات.
بە پێی زانیارییەکانی ( سپی) ئەمشەو سێشەممە لە گەڕەکی مناری نوێی شاری هەولێر، پیاوێک دوای ئەوەی دەبێتە دەمەقاڵێیان لەگەڵ هاوسەرەکەی و هاوسەرەکەشی دەچێتە ماڵی خاڵی، دوای چەند کاتژمێرێک پیاوەکە هەڵدەکوتێتە سەر ئەو ماڵە و تەقە لە هاوسەرەکەی و خاڵی هاوسەرەکەی دەکات و دواتر هەڵدێت.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی هۆکاری ئەو شەڕە و دەمەقاڵێی نێوان دوو هاوسەرەکە بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا هەردوو بریندارەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی و لەژێر چاودێری پزیشکیدان و پۆلیسی هەولێرش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە.