هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیلایدە مەتین و عەدنان تەیمور نوێترین کاری هونەرییان بەشێوەی هاوبەش بڵاوکردەوە.
بەرهەمی (اللە اللە)
نوێترین کاری هاوبەشی ئیلایدە و عەدنانە کە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە و ڕێناس کورداخ کاری ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە، لەلایەن محەمەد باوەرییەوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە و لە تێکستی غەریب قادرە.
ئیلایدە مەتین خەڵكی باكوری كوردستانە و ماوەیەكی كەمە دەستی بە كاری هونەری كردووە، لە ئێستاشدا چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆی هەیە.
عەدنان تەیمور لە شاری وان لە دایکبووە، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لە قوتابییەکانی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر.