بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕێکی کەم دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو. 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٢٤ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ٢٧٥ دۆلار بووە و لەو بڕەش ١١ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢١٣ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٢٧٥ دۆلار بووە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٢٠ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٤٤٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٢٤ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.


PM:01:26:13/03/2024