بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٨٤ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٥٥ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٧٠٠ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار و ٩٢سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا بڕیاریدا بۆ سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی تا رۆژی ١ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.