هونەرمەندی میللی رەزا جولەکانی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ هونەرمەندی میللی و ناسراوی کورد رەزا جولەکانی کۆچی دوایی کرد. 

جەزای ساز سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان رایگەیاند" رەزا جولەکانی ماوەیەکی زۆرە بەهۆی نەخۆشییەوە لەکاری هونەری دوور بووە وئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد".

ئاماژەی بەوەشداوە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی بە خاک بسپێردرێت.

رەزا جوولەکانی خەڵکی شاری سلێمانی بوو، وەکو جەزای ساز باسی دەکات، نزیکەی ٤٠ ساڵە سەرقاڵی کاری هونەری بووە.



AM:11:18:14/03/2024