ژمارهیهك سهركردهی دیاری سوننی وازهێنانیان له هاوپهیمانیی سیاده و عهزم ڕاگهیاند، پێکهێنانی قەوارەیەکی سیاسی نوێی پەرلەمانیان ڕاگەیاند و دەڵێن" ئامانجیان هەوڵدانه بۆ بەدیهێنانی چاکسازیی ڕاستەقینە له عێراقدا".
بهگوێرهی ئهو زانیاریانهی میدیای عێراقی بڵاویكردووهتهوه، ههریهك له (مەحمود مەشهەدانی، تەڵاڵ ئەلزوبەعی لە هاوپەیمانیی سیادە، خالید ئەلعوبەیدی و محەممەد نوری عبدەربە لە هاوپەیمانیی عەزم و کەسایەتیی سیاسی شێخ فارس ئەلفارس) جیابونهوهی خۆیان لهو هاوپەیمانێتییەکانیان ڕاگهیاند كه هاوپەیمانیی عەزم و سیادە گەورەترین قەوارەی سوننەیە و خەمیس خەنجەر سەرکردایەتی دەکات و ٦٣ کورسییان لەپهرلهمانی عێراق ههیه.
دوای جیابوونهوهیان ئهو پێنج سهركردهیهی سوننهكان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاشكرایانكردووه، هاوپەیمانێتییەکی نوێیان بە ناوی ئەلسەدارە ڕاگەیاندووه.
باسیان لهوهشكردووە" بەهۆی سووربوونمان لە هەستی نیشتیمانپەروەریمان و لەژێر ڕۆشنایی وەڵامدانەوەی داواکاری گەلی عێراق بۆ بەدەنگەوەهاتنی پێداویستیی گەلەکەمان، بەدیهێنانی نوێنەرایەتییەک و هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لە دروستکردنی بڕیاری سیاسیدا هاوپەیمانێتی (ئەلسەدارە)ی سیاسیی پەرلەمانیی نوێ ڕادەگەیەنین".
لە راگەیەندراوەکەیاندا ئهوهش هاتووه" لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییە کاریگەرەکان و قەوارە پەرلەمانییەکان بەبێ جیاوازی، گفتوگۆ ئەنجامدەدەین دەربارەی پێکهێنانی حکومەتێک کە لەپێش هەموو شتێکەوە ڕەچاوی داواکاریی ڕەوای گەلەکەمان بکات".