بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٥ ملیۆن و ٤١٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٢٦ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٩ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوار شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٢٤ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ٢٧٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧٥ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٧ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.