ئاواتی شێخ جەناب: لە کۆبوونەوەدا کەس موعارەزەی دابەشنەکردنی مووچە نەبوو بەمشێوەیە

ئەمڕۆ سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەسەر دابەشنەکردنی مووچە ناڕەزایەتی حزبەکەی لە ئەنجومەنی وەزیران راگەیاند، بەڵام ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی دەڵێت " بەكۆی دەنگی وەزیرانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بڕیاردراوە مامەڵەی بەغداد لەگەڵ هەرێمی كوردستان رەت بكرێتەوە ."( نەناردنی مووچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکان ).

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بە (KNN) راگەیاندووە" لە دواكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ كراوە و بڕگەیەكیش بۆ دابەشكردنی موچە تەرخانكرا، بەكۆی دەنگی وەزیرانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بڕیاردراوە مامەڵەی بەغداد لەگەڵ هەرێمی كوردستان رەت بكرێتەوە" .

سەبارەت بە نەناردنی موچە فەرمانبەرانی هەرێم وتیشی " مامەڵەكردنی وەزارەتی دارایی بەرامبەر بە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیە، بڕیارەكەی دادگا باسی لە ئەوە كردوە سەرجەم موچەخۆرانی عێراق بەهەرێمی كوردستانەوە بەیەك جۆر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونیكردەوە" بۆ دابەشكردنی موچە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستمان بەبڕی زیاتر لە ٩٤٠ ملیار دینارە، بەڵام بەغداد ٥٦٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە، كە ئەوەش  موچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و موچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و ٣٠٧ هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكان نەناردوە".

لە بارەی ناردنی لیستی موچەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق وەزیری دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەزارەتی دارایی سەرجەم لیستەكانی بۆ بەغداد ناردوە و لەلایەن تەیف سامی، وەزیری داراییەوە بەبێ كێشەیە ناوبراوە، وەزارەتی داریی هیچ پاساوێكی نەناردنی موچەی بۆ عێراق نەهێشتوەتەوە.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە" داهاتی ناوخۆ ٣٧٤ ملیار دینار، بەڵكو بەشێكی داهاتەكە لەناو فەرمانگەكاندا چەكە و كاش نییە،  بەشێكی دیكەی كە وەك داهات ئەژمار دەكرێت، بەڵام بەشێوەی قەرزی ئاو و كارەبا و قەرزەكانی دیكەیە كەلەلای هاوڵاتیانە و بەشێوەی كاش ناگەڕیتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان".



PM:10:33:15/03/2024