فرۆشی بانکی ناوەندی لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بانکی ناوەندی عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١ ملیار و ١٠٣ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیار و ١٠٣ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٣٦٢ دۆلاری فرۆشتووە کە ١ ملیار و ٢٤ ملیۆن و ٨٠٦ هەزار و ٤١٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧٩ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٩٤٣ دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە ٢٣٥ ملیۆن و ٤١٤ هەزار و ٩٩٠ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢٠٩ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار و ٥٨٤ دۆلاری فرۆشتبوو.


PM:04:01:16/03/2024