" دابەزاندنی نرخی گۆشت تەنها بۆ مانگی رەمەزان نابێت "


وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەو رێوشوێنانەی گرتوویانەتە بەر بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت تەنیا بۆ مانگی رەمەزان نابێت و، بەردەوامی دەبێت.

 مەهدی سەهر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیان " حکومەت و وەزارەتەکەیان کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتۆتەبەر بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و ماددە خۆراکی و کشتوکاڵییەکان لە مانگی رەمەزاندا، لەوانە رێگەدان بە هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ سەربڕین و بەخێوکردن، هاوردەکردنی گۆشتی سوور و دابەزاندنی رەسمی گومرگی بە رێژەی ٥٠% بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی عێراق".

مەهدی سەهر جبوری جەختیشیکردەوە، رێکارەکانیان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت تەنیا بۆ مانگی رەمەزان نابێت.

بریاکاری وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرای دەکات کە بڕی پێنج ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ پاڵپشتیی بەخێوکەرانی ئاژەڵ بەتایبەت بە خێوکەرانی گامێش لە باشووری عێراق لە پێناو کڕینی ئالیک و دابەشکردنی بە بێبەرامبەر.



PM:08:05:16/03/2024