نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤  نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرز بووەوە و بە ٨٥ دۆلار و ٦ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٤ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و  گەیشتە ٨١ دۆلار ، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٢٥ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا بڕیاریدا بۆ سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی تا رۆژی ١ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.



AM:09:15:17/03/2024