بانکی ناوەندی ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لەیەکەم رۆژی هەفتەی نوێدا رێژەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە خستووەتە بازاڕەوە کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە".

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا ٢٤٠ ملیۆن و ٧١٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلارییان بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.

 لەو رێژەیە بڕی ١٠ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، ٢٣٠ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.



PM:02:48:17/03/2024