زانیاری نوێ لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

بریارە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت و پێش جەژنی نەورۆزیش پارەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە لایەن بەغداداوە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت. 

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە (ڕووداوی) ڕاگەیاندووە" لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارە تا نەورۆز مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی هەرێم بکرێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، بەمزوانەش شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات، بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر هەژماری بانکی فەرمانبەران و یەکلاکردنەوەی مووچەی مانگەکانی داهاتوو. 


PM:09:22:17/03/2024