بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە لە ناوچەی تل ڕەفعەت گەنجێک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی گوندێکی ناوچەی تل ڕەفعەتی کرد کە بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا. 

ئەمڕۆ فرۆکەی بێفرۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندی بێلونی ناوچەی تل ڕەفعەتی سەر بە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشە هاوڵاتییەکی تەمەن (١٨) ساڵ گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارکرا کە لە ئێستادا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاڤرین لە عەفرین کراوە. 


PM:11:08:17/03/2024