بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە ١٨ ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٢ ملیۆن و ٦٧٠ هەزار و ٦٨٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٢١ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٦٨٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەک شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٠ ملیۆن و ٧١٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٣٠ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٧٧٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٠ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.