فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە درەنگانی ئەمشەوەوە بارودۆخی كەشوهەوای هەرێم سەخت دەبێت".
فهرمانگهی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمشەو دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەپێی زانیارییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە تریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو دووشەممە و سبەی سێشەممە، لە تەواوی كوردستان ڕوودەدات، زۆرترین بڕی بارانبارینیش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەبێت، بەوەش ئەگەری هەستانی لافاو هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو، لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دووربکەونەوە و ئۆتۆمبێل رانەگرن، هەروەها بۆ دووربوون لە هەورە تریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت و لە رێگە سەرەکییەکانیش هۆشیاربن و ئهگەر زۆر پێویست نەبێ رێگەكان بەکار نەهێنرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین باران لەم كاتانەدا لە شارەكانی هەرێم دەبارێت:
هەولێر/ ٤٠ ملیم/ كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە تاكو كاتژمێر ٦ی ئێوارە.
سلێمانی/ ٤٠ - ٥٥ ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەممە.
دهۆك/ ٧٠ ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە.
هەڵەبجە/٣٠ - ٣٥ ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە.
گەرمیان/٣٠ - ٤٠ ملیم/ دواینوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە.
زاخۆ/٨٠ ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە.
سۆران/ ٦٠ ملیم/ بەرەبەیانی سێشەممە، تاكوو درەنگانی شەوەكەی.
ڕاپەڕین/ ٨٥ ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەمە.