وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی تایبەت بەخەرجکردنی مووچەی مۆڵەتی کۆکراوە و پاداشتی کۆتایی ڕاژەی بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوکردەوە.
بە پێی گشتاندنەکە کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە هاتووە، ئەو پۆلیسەی ١٥ ساڵ خزمەتی هەیە و تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاترە خانەنشین دەکرێت و شایستەی مووچەی مۆڵەتی کۆکراوەی دەبێت بە مەرجێک لە ١٨٠ ڕۆژ زیاتر نەبێت و پارەکەش لەسەر بنەمای مووچە و دەرماڵەکانیان پێش دەستهەڵگرتنیان پێیان دەدرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە هەر پۆلیسێک ڕاژەکەی لە ١٥ساڵ کەمتر نەبێت و تەمەنی لە ٤٥ساڵ کەمتر نەبێت، شایستەی مۆڵەتی کۆکراوەی ١٨٠ ڕۆژ و پاداشتی کۆتایی ڕاژەی مووچەی خانەنشینی دەبێت.
ئەمەش دەقی گشتاندنەکەی وەزارەتی داراییە: